بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی ١٥ هەزار شەهیدی پارێزگای فارس، ڕووداوەکانی ناوچەکە و خەباتی خۆڕاگری بە هۆکاری گۆڕانکاری لە چارەنووس و مێژووی ناوچەکە، زانی.
و بە جەختکردنەوە لەسەر شکستی ڕژێمی زایۆنی لە سڕینەوەی بەرخۆدان سەرەڕای کوشتنی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی بێتاوان، زیادیان کرد: بەرەی بەرخۆدان بەرانبەر بە بەرەی شەڕەنگێزان سەرکەوتوو دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی پرسەکانی ئێستای ناوچەکە و ڕووداوەکانی غەززە و لوبنان و کەرتی ڕۆژئاوایان بە مێژوویی ناوبرد و وتیان: ئەگەر کەسانی وەک شەهید سینوار نەبوایە تا دوا سات خەباتیان بکردایە، یان کەسانی گەورەی وەکوو شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کە جیهاد و حیکمەت و بوێری و فیداکاری تێکەڵ کرد و هێنابوویە مەیدان، نەبوایە، چارەنووسی ناوچەکە بە شێوازێکی تر دەنووسرایەوە.
ڕێبەری جەختیان کرد: زایۆنیەکان پێیان وابوو کە دەتوانن بە ئاسانی گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناو ببەن، بەڵام ئەمڕۆ سەرەڕای شەهیدبوونی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی بێ دەرەتان و مەدەنی و چەندین سەرکردەی دیاری بەرخۆدان، هەروەها سەرەڕای ئەو بڕە پارە و پشتیوانییە زۆرەی ئەمریکا و ئەو ڕووڕەشی و ڕق و کینە لە جیهاندا دروست بووە بەرانبەر ئەوان. کە تەنانەت لە زانکۆکانی ئەمریکادا ڕێپێوان دژی تاوانباران کرا.
ئێستاش بەرەی بەرخۆدان و چەکدارانی گەنج لە حەماس و جیهادی ئیسلامی و حزبوڵڵا و گرووپەکانی تری بەرخۆدان بە هەمان ئیرادە و هێزەوە خەبات دەکەن، کە ئەمە شکستێکی گەورەیە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەوەشیان وت کە ئەوە گەورەترین شکستی فەرهەنگ و شارستانیەتی ڕۆژئاوا یە و ڕایانگەیاند: کۆمەڵکوژی 10 هەزار منداڵی بێتاوان بە بۆمبی دوو تەن و هەموو جۆرە چەکێک، لە کاتێکدا سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا تەنانەت ناوچاویان مۆن نەکرد ، بووە هۆی ڕیسوابوونی سیاسەتە درۆزنانەکانی ڕۆژئاوا و پاگەندەی درۆینەی مافی مرۆڤ و درۆ بوونی شارستانیەتی ڕۆژئاوای بە هەموو جیهان نیشان دا کە ئەمەش گەورەترین شکستە بۆ ئەوان.
Your Comment